بابەک شەهبازی کوڕی خوداڕەحم لە بواری داڕشتن و دامەزراندنی تەنەکەی فێنک کەرەوەی پیشەیی وەکوو فەرمانبەر لە کۆمپانیاکانی سەر ڕێکخراوە و ناوەندەکانی پێوەندی، سەربازی و ئەمنیەتی چالاکی دەکرد بە تاوانی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسێدارە درا.
ناوبراو لە ساڵی 1400 لە گرووپێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ ئیسماعلی فیکری کە ئەویش هەر بە تاوانی موحاربە لەسێدارە درا، ئاشنا دەبێتەوە و لە چەند پڕۆژەی سیخوڕیدا پێکەوە هاوکاریان دەبێت.
ئەو هاوکاریە هەر درێژەی دەبێت و لە بەفرانباری ساڵی 1400 لەسەر داوای ئەفسەری مۆساد، لە کۆبوونەوەیەک لە ڕێگای سکایپەوە لەگەڵ بابەک شەهبازی و ئیسماعیل فکری بەڕێوە دەچێت و ئەو کەسانە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ڕێژەیەکی ئیتلاعاتیان لێ وەردەگیردرێت.
ئەفسەرەکەی مۆساد دڵنیایان دەکاتەوە کە گیانیان پارێزراو دەبێت و ئەگەر پێویست بێت بە ئەمنترین شێوە لە ئێران دەبرێنە دەرەوە.
بابەک شەهبازی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەفسەرەکی مۆساد دەڵیت کە کارتی چوونە ژوورەوە بۆ کۆمەڵێک شوێنی هەستیار و گرینگی هەیە و ئۆتۆمبێەکەی ناپشکێندرێت و دەتوانێت بۆمبێک بباتە ژوورەوە و مۆساد دوای چەند ساڵ بیتەقێنێتەوە.
دواتر ناوبراو کە لە دەستگیری ئیسماعیل فکری ئاگادار دەبێتەوە هەموو کەلوپەلە پێوەندییەکانی دەشکێنێت و کاتێکیش کە خۆی دەستگیر دەبێت هۆکاری پێوەندی لەگەڵ مۆسادی وەرگرتنی پارە و بەستێن بۆ چوونە دەرەوە لە وڵات وەسف دەکات بەڵام دۆسیەکەی دوای دەستگیر کردنی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ دوژمنان نێردرایە دادگا.
دوای تێپەڕاندنی ڕەوتی یاسایش ناوبراو بە موحاربە تاوانبار کرا و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسێدارە درا.
Your Comment